بێگەرد
پاک وخاوێن، پاگژ و بێگەرد.
یارا
1. بڕست و توانا؛ 2. ئەی یار؛ 3. سەربەندە بۆ گوتنی مەقام.
باتینۆک
گوڵەمێلاقە، رەبەنۆک، گوڵاڵەسوورە.
کاسمە
کولێرەی تۆتۆیی و نانێک که هەویرەکەی بە رۆنەوە شێلدرابێ.
ئارکۆ
نیوەی یەک رۆژ، دانێکی ئێوارە یان بەیانی. بڕوانە وشەی ئار.
چاکار
کارباش، کەسێ کە کاری باش و بەکەڵک ئەنجام دەدا.
رادەر
تازەداهاتوو، نۆژەن، نووژەن. نوو، بە زاراوەی کرمانجی واتە: نوێ، تازە.
نایسەر
گوندێکە نزیک بە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەیناخ
نێوی تیرەیەکە لە هۆزی گەورەی جاف، لە ناوچەی (جوانڕۆ)، کە لە کۆندا کوێستان و گەرمیانیان کردووە، هاوینان چوونەتە چیای شاهۆ و زستانان دابەزیونەتە خوارێ.
خەنی
خۆشحاڵ، لهسهرکهیف.