چەتوون
1. لاسار و کایەکلێ؛ 2. سەخت و دژوار؛ 3. ناڕاست و تووش.
کەڤی
1. ڕنوو، کڵێڵە، شاپە؛ 2. کەوانەی دەوری دەف و بێژنگ و هیدیکە؛ 3. جۆرێک گیایە؛ 4. کەدی، لەخۆگرتن؛ 5. لێوارەی دەفر؛ 6. قەراخ ئاو؛ 7. تەختی لەسەر دانیشتن.
سەنگاو
هەم گوندە هەم دەڤەرێکە لە ناوچەی کەرکووک کە هۆزی (سەنگاو)ی تێدا دەژین.
ئایرۆ
هۆزێکی کۆچەرین کە شوێنەمێنگەیان باکووری ناوچەی (بالیانە) لە هەرێمی مووسڵ لە باشووری کوردستان.
سوێرە
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
سەیرا
نێوی گوڵێکە پشت پەلکەکەی سوورە و ناوەوەی سەوز و رەشە.
وێنا
1. وا وێنای دەکەم، وای بۆ دەچم؛ 2. شێوە یان دیمەنی کەسێ کە دێتەوە بەرچاو: نازانم کێیە وێنای ناکەم!
بناو
1. نوقمی ئاو، ژێر ئاو؛ 2. بناوی، دارێکی بێبەرە لە قەراخ ئاو و رۆباران دەڕوێ.
پاوانە
پاوەنە، بڕوانە پاموورە.
شێنی
1. ئارام و لەسەرەخۆ؛ 2. ئاسوودەیی؛ 3. گوڵدەرکردوو، پشکووتوو؛ 4. کۆبوونەوەی حەشامات.