سمڵ

بەری دارێکە وەکوو مێخەک بۆنخۆش.

تاڤار

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

خەمیس

گوێز و مێوژی کوتراو پێکه‌وه‌.

تامان

1. تەمەن، عومر؛ 2. تەێمان، چەپەر، دەرکە یان دیواری لە شووڵ تەنراو.

کانیلان

1. دۆڵی پڕکانی، لانکەی‌ کانی؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەوشار، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

تەموورە

تەنبوور، تەلموور، تەموور، تەمیر، تەموورە، سازێکی کۆنە کە لە دوو وشە پێکهاتووە، ئەگەر تەنبوور بێ، دەبێتە: تەن بە واتەی لەش و موور بە واتای شیوەن و زاری. ئەگەر تەلموور بێ، دەبێتە: تەل بەواتای سیم و مووریش بەواتای شین و هاور و ڕۆڕۆ. کە هەر دووکیان دوو وشەی کۆنی کوردین، کە فارسەکان کردوویانە بە تەنبوور و تەنبووریش هیچ واتا و مانایەک نادا و بگرە تەلموورە.

سەما

هەڵپەڕکێی ئارام، دیلان، گۆڤەند.

ڕامینا

نێوی گراویەکەی (وەیس) ە لە چیرۆکی (وەیس و رامین)، کە لە بنەڕەتدا کوردییە و بە زاراوەی کەڵوڕیی کە فارس بە (زبان پهلوی) نێوی دەبەن هۆنراوەتەوە.

سەرتۆ

تۆژگ، سەرشیر، قەیماخ.

خاسێ

خاس، چاک و باش.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!