خورپە

راچڵه‌کانی دڵ.

بالیان

1. نێوی هۆزێکی کوردە لەلای شاری (خۆی)؛ 2. هەروەها ناوچەیەکی کوردنشینی سەر بە (مووسڵ) ە، لە باشووری کوردستان.

سۆرنگ

رۆنیاس، رەگی گیایەکە بەن و خامی پێ سوور دەکەن. بڕوانە رۆنیاس لە بەشی کچان.

زیلان

1. زێوان، نێوی هۆزێکی مەزنی کوردن لە لای زەلیای وان؛ 2. نێوی دەشتێکە لە لای باکووری ناوچەی ئەرجیش لە باکووری کوردستان. بڕوانە زیوان.

سایە

1. سی، نسێ، سێوەر، سێبەر؛ 2. خوێندنەوەی شت بە حونجی؛ 3. ژەنگی ئاسن؛ 4. هێما بە ماڵ و سامان؛ 5. وشەیەکە لە یاری وەرەقدا بەکار دەبرێ؛ 6. باڵاپۆشی پێش ئاوەڵای ژنانە؛ 7. وشتری ناڕەسەن.

ڤەزان

1. ژیانەوە، زانەوەی کانی؛ 2. دیسان بێچووهێنان.

پیرمام

نێوی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێرە.

مەرزە

1. گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی مەرگە لە باشووری کوردستان.

تەبا

1. ئاشت، نێوانخۆش؛ 2. رەگەڵ، لەتەک.

مەندانە

1. مەندۆک، جۆرێک گیایە؛ 2. سەنگین و لەسەرخۆ. بڕوانە مەندێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!