گوڵخواز

جووانویست، کەسێک کە حەزی لە شتی وێنەی گوڵە.

سیدار

1. جێگای سێبەر، سێبەری دار؛ 2. ناوێکە کە لە کوردی باکووری کوردستانم بیستووە.

ڕەوڕەوک

تراویلکە، شوێنێک کە لە دوورەوە پێت وایە ئاوە و ئاو نییە.

بەردین

کوچکین، لەبەرد سازکراو، لەسەنگ داتاشراو.

زرێبار

1. شاری قەراخ ئاو؛ 2. زوەینی ژێرئاو؛ 3. زرێوار، زەریا، زەلیا. ساڵــێ بەو عـەیام زرێـــوار شـــــــار بوو سێــسە مـەنارە و چووارسە دیــوار بوو زرێـــــــــوار چــــــــــڕی لـە کانیـســـــــانــان کوا خانەحمەو خان سەرباشـقەی خانان (فۆلکلۆر) ئەم دوو بەیتە شیعرە پاشماوەی بەیتێکی دوورودرێژە کە بە زرێوار و رووداوی بوونبەژێرەوەی شارێک بووە کە کابرایەک بە نێوی (فەلەقووس) حاکمی بووە و هەر ئەو دوو بەیتەی لە زاران و لە سینگاندا ماوەتەوە. زرێوار زەلیایێکی بچووکە لە لای باکووری رۆژاوای شاری مەریوان کە درێژایی نزیکەی 5 کیلۆمیترە و پانایی نزیک بە 9 کیلۆمیتر و رادەی تێکڕای قووڵیشی 15 میترە.

ئامانج

ئاماژ، 1. مەرام و مەبەست لە ژیاندا؛ 2. نیشانە یان هەدەف بۆ پێکان و ئەنگاوتن، کێلک، ئەو شتەی بۆ تیرهاویشتن لە پێشچاو دەگیرێ؛ 3. خزم و کەسوکار؛ 4. دۆز، وەکوو: (دۆزی کورد دۆزێکی پێچەڵپێچە).

ڕوبات

1. بۆسەی راوچی؛ 2. حەشارگەی کەو.

خەتان

دەستەواژەی خۆشەویستیی دایک و باب بۆ منداڵانیان.

حاشیە

قه‌راخ، په‌راوێزی کۆپه‌ڕ.

قازەن

دەسک و گوڵ لە چەڵتووکی برنج.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!