زێوەران

نێوی هۆزێکی کورد بووە له ناوچەی کەرکووک، کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی هەڵداژراونەتە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، بەڵام دواتر بەهۆی شەڕ دژی ئەرمەنی و مەسیحی، ئەم هۆزە و زۆر هۆزی دیکەی کورد بە دەستی عوسمانییەکان هەڵدژراون بۆ بولغارستان و بۆسنی و شوێنانی دیکە و لەوێ ماونەتەوە و زمانی خۆیانیان لەبیر کردووە و لەناو تورک و گەلانی دیکەدا تواونەتەوە.

ڕێوان

1. ئاگاداری رێگە، پاسەوانی رێگا؛ 2. رێگەناس.

زمڕووت

گەوهەرێکی بەنرخی کەسکە.

بەسێ

لە وشەی بەستە (بەسیە)وە هاتووە. ئەم نێوە لە ناوچەی مەنگوڕان زۆرە. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. هەی بەسێ عەمرم بەسێ.

بەزا

خۆشڕۆ، خۆشبەز.

کارداکا

مینۆرسکی لە زمانی (تورداگین)ەوە دەڵێ: بە پێی دوو پارچە بەردەنووسی وەدیتراو، کە وێنەیان لەسەر بووە و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ بەر لە زایین، کارداکا وڵاتێک بووە لەناو وڵاتی ئاشووردا کە کورد بەڕێوەی بردووە. بڕوانە کاردۆ.

بازێ

نێوی نەواڵێکە لە بادینان، لە کوردستانی باشوور.

هەرێم

1. دەوروبەری ئاوایی کە ناکێڵدرێ و هی هەمووانە؛ 2. ئوستان؛ 3. ناوچە؛ 4. مەڵبەند.

بێشە

مێشە، دەحل، دەسنێژ، لێڕی، بێشەچنار.

گوڵەزەردە

جۆرێک گوڵە کە ڕەنگی زەرد و جوانە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!