ئازبانیک
نێوی تیرهیهکی کۆنی کورده که له قهفقازهوه هاتوون و وهکوو (کاردۆخییهکان) به یهکێ له باپیرهکانی کورد دێنه ئهژمار!
پەژوان
پەژان، پەرژین، چیل، پەرچ.
لالاڤ
لافاو، لەهی، سێڵاو.
گوڵبەدەم
تەرزی ناسک، خەیار و هەناری ساوا.
جەنگاوەر
چەکداری بەشدار لەشەڕ، شەڕکەر.
هێشوو
1. هێشووی ترێ، هۆشەی هەنگوور؛ 2. گوڵی دەخڵ.
دڵفڕێن
جوان و دڵگر، زهریف و لهبهردڵان.
کازین
1. گاڵتە و گەپ؛ 2. نارەنار و دەنگی خۆش؛ 3. کۆخ و کۆشکی هەژارانە. بۆ ئاگاداریی وشەی (کازینۆ Cazino)ی ئینگلیسی لە وشەی (کاز و کازین)ی کوردی کە وشەیێکی کۆنی کوردییە وەرگیراوە. بۆ نموونە: کیووسک Kiosk هەر وشەی کۆشکە و زۆر وشەی دیکه لە زمانی سویدی و ئورووپیدا هەیە کە لەگەڵ کوردی هاوبەشن.
سڵان
سڵا،، کێوان، بەرزایییەکان.
ڤەدین
دۆزینەوەی ونبوو، دیتنەوە.