گارۆسا

نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی وان کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی هەڵداژراونەتە قبرس و لەوێ ماونەتەوە و لە نێوان تورکدا زمان و فەرهەنگی خۆیان وردە وردە لەبیر کردووە و بوونە بە تورک.

هێرۆ

1. هەرمەڵە، گیایەکی بەرزی گەڵاپانە، لاسکی ئەستوورە؛ 2. نێوی گوندێکە لەناوچەی قەڵادزێ لە باشووری کوردستان.

زازێ

شەرمن، کەمدوێ، کەمقسە.

وارگە

1. هەوارگە، جێگەی ژیانی هاوینانەی کۆچەران و گوندییان؛ 2. بارگە، بارگەی سەفەر.

سیمەرە

نێوی چەمی بەنێوبانگی ناوچەی لوڕستانە کە دەرژێتە یەکاوی عارەبان.

شێخاڵ

باریکەبەفری سەهۆڵبەستووی پەنا رەشانگ کە درەنگ دەتوێتەوە.

سایەک

سێوەر. بڕوانە سایە.

لەوەند

1. بەناز و یەکجار جووان؛ 2. تیرەیرکی کوردن لە باکووری کوردستان ، لە ناوچەی دیاربەکر.

کرمانج

کرماج، کوردماج، کوردمانج، 1. نێوی کۆنی کورد؛ 2. بەشێکی هەرەزۆر لە کورد لە باکووری کوردستان؛ 3. لە هەرێمی موکوریان بە لادێیی یان گوندیی دەڵێن: کرمانج.

سەلان

نێوی گوندێکە لە ناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!