هەناو
هەناڤ، دەروون، ناوسک، هوندر.
زابار
نێوی بابی (زیاک)ە کە لە بەردەنووسەکەی کەعبەی زەڕدەشتدا هەڵکەنراوە.
ئاسۆ
1. کەمەن، کەنارەی ئاسمان؛ 2. جێگەی ئاوابوون یان هەڵاتنی مانگ و رۆژ؛ 3. مەودای نێوان ئاسمان و لووتکەی کێوان؛ 4. راست و قیت و تیژ، کە بە ریشەی ئەستوون و ئاست و ئاسک و ئاسۆس و هیدیکەوە نزیکە؛ 5. تارمایی، رەشایی.
شێرکوژ
1. لەناوبەری شێر؛ 2. نێوی گردێکی گەورەیە لە رۆژاوای دەستەچەپی سلێمانی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی لەیلاخی سنە.
ڕەواک
1. دەفرێ کە شەراوی تێدا پاڵفتە دەکەن؛ 2. شیرەی تراوی هەنگوین.
یاگە
وشەیەکی هەورامییە واتە: شوێن، جێگە، شوێنەمێنگە.
کاسین
جۆرێک گەمەی تۆپانقاڕ لە کۆندا.
شاگوڵ
1. گوڵی گەورەی قاڵی؛ 2. گوڵی سەرەکی دەخڵ؛ 3. خوشکی گەورە.
لەوەند
1. بەناز و یەکجار جووان؛ 2. تیرەیرکی کوردن لە باکووری کوردستان ، لە ناوچەی دیاربەکر.
چەرمەڵە
ئینسانی چهرمهڵانه، سپیکهڵه.