ڕابوون
1. هەستان، راسان؛ 2. راپەڕین.
هەسنا
نێوی هۆزێکی کوردە لە جزیر و بۆتان لە کوردستان.
حەنێ
نێوی شارۆچکهیهکه لای شارۆچکهی لجێ له ناوچهی دیاربهکر، له باکووری کوردستان. له گۆرانیی کوردیشدا هاتووه.
خاران
لەکارێکدا شارەزا و لێهاتوو، راهاتن لەکار.
لۆلان
1. گەڕۆک و هاتوچۆکەر، بۆ لێکۆڵینەوە؛ 2. پێچەڵپێچ و پڕگرێ؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان؛ 4. نێوی هۆزێکی کوردە لە باکووری کوردستان؛ (م. حەسەرتیان)، لە ((راپەڕینی کوردان)) دا کە جەلال دەباخ وەریگێڕاوەتە سەر کوردیی، دەڵێ: لە کوردەکان، خێڵی لۆلان و .....، پشتگیرییان لە شۆڕشی شێخ سەعید نەکرد.
هۆگر
خووپێگرتوو، گورۆپێگرتوو، ئونس بە شتێک بەستن.
شەورەنگ
بەردێکی ڕەشی بەنرخە.
باپۆک
باپووک، کڕێوە و تۆفی بەفر کە با دەیهێنێ.
بینەوار
پشوو لە سەر خۆ، ئارام و هێور.
شابست
بستی نێوان تەوەرە و پەڕەی ئاش.