شان
1. خاڵی سەرگۆنا، نیشانە؛ 2. شان و پیل، نێوان قۆڵ و مل؛ 3. شکۆ و گەورەیی؛ 4. پلە و پایە؛ 5. جێگەی گەرا و هەنگوینی مێشەنگوێن، شانە؛ 6. ملەی کێو.
بەرچەڵە
ئەستوندەگی دەرەوەی چادر لەلای چیغەوە.
ڤاری
1. تەنیا، تەنێ؛ 2. بەرپێوار، نادیار.
دلۆ
1. ئەی دڵ، هەوایەکە بە زوڕنا لێدەدرێ؛ 2. وشەی سەربەندە بۆ گوتنی دسپێکی لاوک؛ 3. وشەی سەربەندی هەندێ گۆرانییە له کوردمانجیدا.
سەربەخۆ
ئازاد، بێ ئاغاباڵاسەر.
حەنێ
نێوی شارۆچکهیهکه لای شارۆچکهی لجێ له ناوچهی دیاربهکر، له باکووری کوردستان. له گۆرانیی کوردیشدا هاتووه.
گەنجینە
1. سەرمایە و سامان، ماڵی دنیا؛ 2. جێگای هەڵگرتنی نەختینە و شتی گران و بەنرخ.
ئاربەبا
1. بەرزترین و گەورەترین جێگای گەیشتن، لووتکە، پۆپه؛ 2. شارێکی کۆنی مانناییەکان بووە؛ 3. چیایێکه له باشوری شاری بانه لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
باهێر
1. بایەر، بەیار، زەوینی نەکێڵراو؛ 2. سەرگەردان و سەرلێشێواو.
دڵتاوێن
رووداو یان کارهساتێک که لهسهر مرۆڤ کاریگهر بێت. دیتنی ئهو دیمهنه زۆر دڵتاوێن بوو، یان دهنگێکی دڵتاوێنی ههیه.