بێرند
بەژن و باڵا.
قەیوان
نێوی کەلێکە لە رۆژهەڵاتی سلێمانی و دوو گوند بوون لە کوردستانی ژێردەستی ئێراق، کە بە دەست حوکمی بەعس وێران کران.
دیار
1. لەبەرچاو، ئاشکرا؛ 2. لا، تەنیشت؛ 3. سەر و سیما؛ 4. کەس و کار؛ 5. نیشتمان.
پێوان
رادە و رێژە گرتنی شتێک بە هەنگاو، کیلۆ، ربە یان شتێکی دیکە.
پەردیس
پارادیس، بەهەشت، جەننەت، وشەیێکی کۆنی مادیی ئاوێستایی یە.
پەیوان
نێوی چیایەکە لە ناوچەی ئیلام.
ئاوات
مراز، هیوا، ئارەزوو
ئاشنا
ناسیاو، ناسکری، دۆست و یار.
پێناس
1. هۆی ناسین؛ 2. پێناسە، ناسنامە؛ 3. بوون و هەبوون بۆ ناساندن، هەستی و هەبوون.
ڤاری
1. تەنیا، تەنێ؛ 2. بەرپێوار، نادیار.