دێرک
1. دێریک، دیرۆک، مێژوو؛ 2. کەونارا، زۆر کۆن؛ 3. نێوی شارێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
پاشکۆ
کیسە یان ئەو خورجینەی کە سووار لە پاشی وڵاخی دەبەستێ و شتی تێدەخا بۆ ناو رێگا.
شۆڕەتوو
جۆرێ دار توو کە لقەکانی شۆڕ دەبنەوە.
ئاوەر
بڕوا و متمانە. (ئاوەری پێ دەکەم).
بەردەشان
1. چیای یەکپارچە بەرد، شوێنی سەخت و ئاسی، کەلی یەکپارچەبەرد؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی (مەرگە) کە (عەلی بەردەشانی**) بەیتبێژی بەنێوبانگ لەوێ ژیاوە.
گرنگ
بایەخدار، بەنرخ، کار یان شتێک که بایەخی هەبێ.
پەلەرین
جۆرێک گیای پەلوپۆدارە کە گوڵی سپی ورد دەردەکا.
زاپان
1. لکی چۆم و لقی رۆخانە؛ 2. بەردی ساف و لووس و ناسک کە منداڵ لە قەرخ چۆم کایەی پێدەکا.
وەرشین
نێوی چەمێکی بچووکە لە ناوچەی بینگۆڵ، لە باکووری کوردستان.
داستان
راز، چیرۆک.