شەرانش

1. کانی یان ئاوی خوڕ و ڕەوان؛ 2. تاڤگەیەکە لە نێوان (خامتیر و کیڕە) لە ناوچەی زاخۆ.

زیلان

1. زێوان، نێوی هۆزێکی مەزنی کوردن لە لای زەلیای وان؛ 2. نێوی دەشتێکە لە لای باکووری ناوچەی ئەرجیش لە باکووری کوردستان. بڕوانە زیوان.

دابین

1. فەراهەم و جێبەجێ کردن؛ 2. بچەمینەوە؛ 3. ئۆقرەگرتوو، داسەکناو؛ 4. خاترجەم، دڵنیا؛ 5. ئارام، هێور؛ 6. کارپێکهاتوو؛ 7. بێ کێشە.

نەرمێ

نەرم و نیان، ئاماژە بە دڵبەری نەرم و نۆڵ، پێچەوانەی زبریی و بتەویی.

سمسێر

سمسار، دەڵاڵی بازاڕ.

بەیسە

بە زاراوەی هەورامی واتە سەهۆڵ، شەختە، رچە.

شەمۆڵە

گیایەکی دەسچنە، وەکوو پۆلکە و گەنەمە، دەیدەن بە مەڕوماڵات، چونکە پێی قەڵەو دەبێ.

باڵێ

1. باڵەدارینەی داوەڵ و بووکەبارانە؛ 2. هەرچۆنێک بێت، بارێ.

ڕۆدا

رۆژدا، هەتاو هاتنەدەر. بۆ ئاگاداریی ئەمانە هەندێ نێون کە هاوخوێنانی زاراوەکرمانج درووستیان کردووە و داتاشراون.

پاموورە

پاوانە، پاوێنە، خرخاڵی پێ، لیزگەموورووی خشڵی قولەپێ، ئەو پاموورەیەی ژنان لە کۆندا لە قولەپێیان دەبەست بۆ جووانیی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!