خۆشیک
شاخێکه لهڵای کێوی بهمۆ که کانیهکی خۆشی لێیه به نێوی (قهمان).
زەمۆ
نێوی کێوێکە لە کوردستان.
هەرمێ
1. هەرمۆ، هەمرۆ، میوەی هەرمێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
کارا
1. کوچک، بەرد، کەڤر، سەنگ؛ 2. کارکوژ، کەسێک کە کاری باشە.
کەپران
1. وەرزی هاتنەدەرەوە لە لادێ؛ 2. کاتی کۆتایی بەهار؛ 3. کاتی چوونەهەورا و زۆزان؛ 4. کاتی کەپرهەڵدان.
سمسێر
سمسار، دەڵاڵی بازاڕ.
شمشاڵ
ئامێرێکی مۆسیقای کوردییە، بلوێر، بلوور.
ڕێسا
رێوشوێنی راهاتن، عورف و عادەت.
وانان
وانەگوتنەوە، دەرس گوتنەوە.
پەخشە
کورتکراوەی پەخشان؛ بڵاڤۆک. بڕوانە پەخشان. لە بەشی کچان.