دڵاوێز
کهسێ که دڵی گیرۆدهی عهشق و جوانی کهسێکی دیکه دهبێ.
بالیسان
1. شوێنی بەرز و پڕ لە بژوێن؛ 2. گەورە گوندێکە لە نزیک شاری هەولێر لە کوردستان.
ئاشق
دڵدار، ئەویندار، بەندەواری کەسێ بوون لە ئەڤیندا.
هونەر
بەهرە و بەرهەمی هونەرمەند، ئەو بەهرەیەی کە لە هەستی مرۆڤ سەرچاوە دەگرێ و لەلایەن هونەرمەندەوە دەبێ بە بەرهەم.
فەرکان
1. روونووسی، لە رووی شتێک نووسینەوە؛ 2. دەستوور، فەرمان.
سۆسرەت
سۆزرەت، عەجایب، سەرسووڕێنەر.
باریسە
1. فڕفڕە، فڕفڕۆکە؛ 2. داری نێوان کۆڵەکە و کاریتە.
ڕاکان
گاشەبەردی ژێر بەتاڵ. ئەم وشەیە لە لای مەریوان بەکار دەبرێ.
ئارزینگ
چهنه، چناکه، چهناگه، چهنهگه.
واڵا
1. ئاوەڵا، ئاواڵە، کراوه، تاک، واز؛ 2. بەتاڵ و خاڵی؛ 3. بەرز، بڵند؛ 4. جلەبووکی کچۆڵان؛ 5. کەتان، پارچەی ناسک.