ژەمکۆ
نان و پێخۆری شوان یا رێبوار.
ژاژاک
ژاژکە، جاچکە، بنێشت، وێژەن.
هاڤی
نامۆ، غەوارە، نەشناس.
ئۆسڤا
نێوی دێیهکه له ناوچهی شهنگاری باشووری کوردستان.
زۆراو
نێوی کوڕی رۆسەمی قارەمانی داستانی کوردیی (رۆسەم و زۆراو)ە. دوکتۆر عیمادەلدینی دەوڵەتشاهی کە خەڵکی کرماشان و پیاوێکی زانا بوو سەلماندوویەتی که رۆسەم و زۆراو کورد بوونە و چیرۆکەکەشیان چیرۆکێکی کۆنی کوردییە. بڕوانە بۆ زۆر.
بێنا
تاسەر، هەرماو، لەبڕان بەدوور.
زەریان
کابان، کەیوانووی ماڵ.
تەزوو
1. مچوڕک، مووچرک، تەز بەلەشداهاتن؛ 2. سۆزەی سەرما و بای سارد.
کاویان
1. کاوەییان، درووستکراوی کاوە، هی کاوە، شتێک که کاوە درووستی کردبێ؛ 2. گریان بە دەنگی نزم؛ 3. سووزانەوەی پێست؛ 4. نێوی ئەو ئاڵایەیە کە کاوەی ئاسنگەر بۆ شەڕ دژی ئەژدەهاک هەڵیدا. لە چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و ئەژدەهاکدا دەڵێن: ئەو پێشبەنە چەرمەی کە بۆ ئاسنگەریی لە بەرۆکی خۆی دەبەست، کرد بە ئاڵا و خەڵکی کۆوە کرد و ئەژدەهاکی کوردی که هاوڕەگەزی خۆی بوو، لەناو برد و فەرەیدوونی فارسی لە جێگەی دانا، خەڵکیش دوای ئەو کارەساتە ئاڵاکەی کاوەیان لە زێڕ و زیو گرت و نێویان نا: (ئاڵای کاویان)، یان ئاڵای کاوەییان کە لە ئەدەبیاتی کۆنی فارسیدا دەگوترێ (درَفش کاویان).
کاخڵی
قاخلی، جۆرێک گیای خورێنییە لەبەر ئەوەی کە رەنگی نارنجی و جوانە، بۆ سەر کولێرە و نان بەکاری دەبەن.