ڤارۆ
چیایەکە لە ناوچەی دەرسیم لە کوردستانی باکوور.
پەرۆش
خەم، داخی دڵ.
وەندا
ژن و کچی خوێندەوار.
ئارازیاس
شارێک بووه ماده‌کان حکوومه‌تیان لێکردووه و وێده‌چێ هه‌ر ئه‌و شاره‌ی دارایاس بووبێ له په‌نای گوندی دریاز، له شاروێرانی لای مه‌هاباد، که که‌لاوه‌کانی ماوه. بڕوانه (ئار) له به‌شی کوڕان.
بناشت
1. بنداشت، وشەی پاشبەندی وشەدووانەی گلەوبنداشت؛ 2. قسە و باس؛ 3. دەمەقاڵە.
بژاردە
1. بژارتە، ژمێردراو؛ 2. کەموێنە.
هەیاسە
کەمەرەی زێڕ و زێو.
ئاره‌ناک
نێوی چیایێکه له ناوچه‌ی بینگۆڵ، له کوردستانی باکوور.
ئافتاو
هه‌تاو، خۆره‌تاو، رۆژ، رۆجیار، خوه‌رشی، رۆژی به‌رانبه‌ری مانگی عاسمان.
ئاییلین
نێوی گوڵێکه له ناوچه‌ی شنۆ، که له فه‌رانسه‌وه هێناویانه‌ته کوردستان.