سەربەرز
سەربڵند، سەرفراز.
ئاسەوار
1. شوێنەواری شتی کۆن؛ 2. پاشماوەی رەچەڵەک.
دڵکێش
جوان و دڵڕفێن.
تەلان
1. تەڵان، بەندەن، بەرزایی کێو، پلەی شاخ و کێو و هەرد؛ 2. بەو عەرزەی دەگوترێ کە خاکی بۆ دێنن و دەیکەن بە باخچە بۆ چاندن. لە کۆندا لە هەورامان کە خاکی کەمە، بە کۆڵ خاکیان دەهێنا و لە بنەبەرداندا کە تۆزێ تەخت و بڵاو بوایە رۆیان دەکرد و وەکوو باخچە تەختیان دەکرد و سەوزەیان تێدا دەچاند؛ 3. نێوی گوندێکە لە بەرانبەر شاری دووکان لە باشووری کوردستان.
دەستەوا
گۆڕینهوهی دوو شتی وهکوو یهک، گۆڕینهوهی شتێک به شتێکی دیکهی وهکوو خۆی.
مەندانە
1. مەندۆک، جۆرێک گیایە؛ 2. سەنگین و لەسەرخۆ. بڕوانە مەندێ.
زۆزان
بە زاراوەی کرمانجیی، هاوینەهەوار، چیا و کوێستانی سازگار، هەوارگەی کۆچەران؛ لە مێژووی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیدا هاتووە: زۆزان کەوتۆتە نێوان مووسڵ و خێڵات و سەڵماس؛ نێوی ژنەگۆرانیبێژێکی باکووری کوردستانە؛ سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
شیلە
1. هەنگووژە، شیرە یان تراوی گژ و گیا و گوڵ و دار و دەوەن؛ 2. شیلەی هەنگوین؛ 3. هەروەها نێوی جۆرێک گیایە کە لەناو گەنمدا دەڕوێ و (زووانشەلمک) یشی پێدەڵێن؛ 4. نێوی گوندێکی کاولکراوی کوردستانی باشوورە.
گەشە
1. هەڵچوون و باڵاکردن؛ 2. پێشکەوتن؛ 3. تەرزی تازەی مێو؛ 4. خۆشی و شادیی؛ 5. تێرئاویی و تورتیی و شەقیی؛ 6. بزە، زەردەخەنە؛ 7. لقی تازەی ڕەز؛ 8. باڵا بڵندبوون و بەخۆداهاتن.
نیار
1. شانۆگەر، گەمەی سەرشانۆ؛ 2. سەکۆی یاریکەران.