شەندە
1. وشەیەکی هەورامییە، واتە: لێدراو؛ 2. نێوی نادیار.
شاخەوان
زەردەوان، چیاپێو، کوێستانگەڕ.
سەپکە
سەپک، رنەک، کولێرەی لە ئاردی دورشت. ئەم (سەپک) ە دوورە لە سەبکی بەواتای شێواز!
پاوان
پەلەخ، کۆدە، ئەو پارچە باخ یان مەزرایەی کە چوار دەوری بە تەیمان دەگرن بۆ ئەوەی مەڕ و ماڵات نەچێتە تێوەی، لەوەڕی قەدەخەکراو، باخ یان زەوینی قۆرخکراو.
ڕکان
باوەڕ، بڕوا. (رکانی پێ ناکەم).
بۆکان
شارێکە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات. بۆکان لە دوو وشەی (بەغ یان بوغ) و کۆی(ان) پێکهاتووە، بەغ و بوغ، بوگ یان بوک، واتە: خودا، بەخشندە، پێشەوا سەرۆک؛ لەسەردەمی زەڕدەشتییەکاندا دوو دەستە لە کار و باری بەڕێوەبردندا دەوریان هەبووە، (بوغەکان و موغەکان)، بوغەکان بەرپرسی کار و باری سەربازیی و موغەکان خەلیفەی کار و باری ئایینی بوونە؛ بەغ و بوغ، گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بۆتە بۆگ و بۆک، کە لەگەڵ کۆی (ان) بووە بە بۆکان، واتە: جێگای خودا، پێشەوا، یان سەرداری جەنگیی زەڕدەشتییەکان؛ بۆکانیش شارێکی کۆنە و ماناییەکان لەوێدا ژیاونو، نموونەی دیکەشمان هەر لە دەوری شاری بۆکان و شوێنانی دیکەی کوردستاندا هەیە کە بەڵگە و گەواهن بۆ ئەم بانگاشەیەی ئێمە، وەکوو: گوندەکانی بۆگەبەسی، ئیسکی بەغدا، بێشاسپ، بێتووش، بێتبەگ، بەێتاس، بێژوێ و زۆری دیکە. بڕوانە بۆ بێتبەگ لە بەشی کوڕان.
لەنگەر
1. وەستان، مەنەر، وەکوو: وەستانی مەل لەکاتی فڕین و وەستانی چۆپیکێش لە کاتی هەڵپەڕیندا؛ 2. ئاسنی سەر بە قووڵایی بەزنجیرەوە بۆ وەستانی گەمی دەخرێتە دەریاوە؛ 3. خۆڕاگرتن و راوەستان لە شوێنی بەرز و باریک؛ 4. لەکارکەوتە؛ 5. لەفڕین راوەستانی باڵندە لە حەوا.
باتاس
1. گوندێکە لەلای حەریر لە ناوچەی شەقڵاوە لە باشووری کوردستان؛ 2. دوور نییە، ئەم نێوە لە بنەڕەتدا بەیتئاس بووبێ، واتە لە دوو وشەی (بەت بەمانای خوداوەند و ئاس بەواتای مەڵبەند) درووست بووبێ، کە پێکەوە دەبێتە: مەڵبەندی خواوەندی بەر لە زەڕدەشت. بڕوانە سان؛ بڕوانە بۆ بەێتاس.
دڵناز
دڵناسک، زووڕهنج.
شکاک
نێوی هۆزێکی کوردە، لە دوو هەرێمی سۆما و برادۆست دەژین، لە نێوان سنووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژین و بەشی زۆری کەوتۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە باکووری شاری ورمێ دەژین. بڕوانە (سەکر)، لە بەشی کوڕان.