پەخشە

کورتکراوەی پەخشان؛ بڵاڤۆک. بڕوانە پەخشان. لە بەشی کچان.

بەرات

1. مزەی وەرزی رەنجبەر؛ 2. مووچەی هەمیشەیی؛ 3. رسق و رۆزی بەشکردن؛ 4. نووسراوەیەک کە بە هۆی ئەوەوە پەرداختی پووڵ یان پارەیەک دەدرێ بە کەسێکی دیکە.

کاسان

1. کێوی لێژ و هەوراز؛ 2. نێوی کێوێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان .

کارتیک

1. بڕبەندی بچووک و نەرم؛ 2. سەروەسیەت.

پرووسکە

پرۆسک، پریشکی ئاگر، پزووسکەی ئاور.

حەوێز

حەوشەمەڕ، پەچەمەڕ.

نیار

1. شانۆگەر، گەمەی سەرشانۆ؛ 2. سەکۆی یاریکەران.

چەکۆ

ئازا و بەجەرگ؛ نێوی یەکێ لە قارەمانەکانی بەیتی (مەم و زین) ە کە یەکەم دەزگیرانی خاتوو زین بووە.

کیکان

نێوی هۆزێکی کورد بوو کە بەشێ لە هۆزی بڵباسیشیان لەتەکا بوو و به هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان و لەناوبردنی ساسانییەکان هەڵداژران بۆ ناوچەی ڕۆمادی بۆ ناو‌ خاکی ئێراق و بە‌ دەستی عەرەب تەفروتوونا کران و بە زۆر کردنیان بە عەرەب و لەناو عەرەبدا توانەوە.

لەزین

پەلەکردن، وەخۆکەوتن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!