دوڕدانە

1. موورووی درێژ؛ 2. ده‌نکه‌ دوڕی ناو سه‌ده‌ف؛ 3. مرواری گه‌وره‌ و به‌نرخ؛ 4. منداڵی خۆشه‌ویستی ماڵ، عه‌زیز دوڕدانه‌.

ڕۆبین

1. رۆژبین، داهاتووبین؛ 2. دابەزین؛ 3. خۆمان داچەمێنین؛ 4. خۆبشارینەوە. دەیاصڵا کوڕینە رۆبین با نەمانبینن.

ئه‌ختان

هه‌ل، ده‌رفه‌ت، فرجه.

وەرزین

1. کاری کێڵگە؛ 2. نمەزین، ئارەقگیر؛ 3. بەرەی زین، قاییش و قەرووشی سینگی ئەسپ؛ 4. جووڵانەوە و خۆماندووکردن، وەرزش؛ 5. مەشق؛ 6. راڤە، لێکدانەوە؛ 7. لێکدانەوەی خەون.

ڕەوشەنگ

خۆشڕەوت، کەسێ یان جوان رێ دەکا.

ڕێژاو

گوندێکە لەنێوان شارەکانی (جووانڕۆ و کرماشان) کە گەورەکانییەک و سەیرانگایەکی یەکجار خۆش و دڵگیرە و ناوچەیەکی کۆنە.

خەبات

1. کار و تێکۆشان؛ 2. ئەم واژەیە، وشەیەکی کۆنی باکووری کوردستانە و بۆ کار و تێکۆشان بەکار دەبرێ، بەڵام دوایی لە ئەدەبیاتی سیاسیدا بە جێگای وشەی (موبارزە) جێگەی گرت. وەکوو، خەباتکار: موبارز.

شلومل

جوانی لەشنەرم و نییان. (شلوملی، خاڵلەملی، چاوبەکلی، بەچەندی؟!)

چاڤین

1. دوعای چاوه‌زار؛ 2. چاوتیژ.

لەیلێ

1. گراوی مەجنوونی بەنێوبانگ؛ 2. سەربەند و ناوبەند و پاشبەندی چەندین گۆرانیی کوردییە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!