ئاتهران
کۆی وشهی ئاتر یان ئاگر.
ئیلۆک
1. رەوەند و عێلی بچووک؛ 2. هێلانەی بچووکی باڵداران.
دەوار
رەشماڵ، پڵاسێکە لە رەنگی شین و کەوە کە (کوێن)یشی پێ دەڵێن و لەموو دەچندرێ و تەختەتەختە لێکدرێ و رەشماڵی لێ ساز دەکەن و کۆچەریان هەڵیدەدەن و لەباتی خانوو دەچنە تێوەی.
ئاڵئاڵ
گوڵێکی بۆنخۆشی سووره.
ڕەزوو
نەمامی داربەڕوو.
بەزێ
1. بەڕەوشت، بەئاکار؛ 2. بەپلە و پایە. (ئینسانێکی بەڕێز و بەزێیە).
هەرێم
1. دەوروبەری ئاوایی کە ناکێڵدرێ و هی هەمووانە؛ 2. ئوستان؛ 3. ناوچە؛ 4. مەڵبەند.
سینا
1. نێوی تیرەیەکی کوردە کە لکێکن لە هۆزی زازا و لە رۆژهەڵاتی خەرپووت لە باکووری کوردستان دەژین؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .
قەڵخان
1. قەڵغان، سپەر، سپێر؛ 2. دڕووەکەنگری وشکەوەبوو.
پالمە
پاڵمە، جۆرێک گیایە لە شکڵی شنگ، بەڵام گەڵاپان.