ئارتم
کوڕی (بارس)ی ماد و یەکێ لە ئەمیرە گەورەکانی سەردەمی ئەژدەهاگ بووە. بڕوانە وشەی ئار.
ئاردەشیر
نێوی کوڕی پاپەکی کوڕی ساسانی دامەزرێنەری زنجیرە فەرمانڕەوایی ساسانییه کە لە دوو تیرەی شوانکارە و بازرنگی (بەرزنجی) پێکهاتووە.
دیلە
جۆرێک گەنمی سووتاوی رەشە.
ئادێمه
نێوی کێوێکه له ناوچهی کوردنشینی ئهرمهنستان.
ڤەژین
ژیاندنەوە
هەتاو
خۆر، خۆرەتاو، تاو، ڕۆژیار، خوەرشی.
ئانێشا
وشەیەکی هەورامییە واتە: ئەوان، ئەمان، ئەو.
مامەند
1. مێنەماڵ، مامەندە، نیشتەجێ، ماندەگار؛ 2. نێوی چیایەکی بڵندە لە پشت کێوی ناوزەنگ بەرانبەر بە نۆکان لە کوردستانی باشوور، کە کەوتۆتە دۆژ سنووری دەسکردی ئێران و ئێراق؛ 3. نێوی قسەخۆشێکی بەنێوبانگی ناوچەی موکوریانە کە خەڵکی شەختانە و نێوی (مامەندەگۆڵەی شەختان)ە.
مەرجان
جۆرێک موورووی سوورە بۆ خشڵ.
ڕاژانکۆ
نێوی گوندێکی کۆن بووە، لە ناوچەی وان، لە کوردستان، بەڵام لە سەردەمی عوسمانییەکاندا نێوەکەیان گۆڕیوە بۆ تورکی.