مەردۆخ
1. نەخۆشی بەرەو مردن؛ 2. خودای کەونارای بابل؛ 3. سەرنێوی بەرەیەکە لە کوردستان کە زۆر زانای بەنێوبانگیان تێدا هەڵکەوتووە.
زبێ
سوکەڵەنێوی زوبێدەیە.
کەژاوە
1. دارێ کە لە بن دیوارەوە وەبن کاریتە دەدرێ؛ 2. دوو سندووقی دارینەی سەرتاکی سەیواندارە کە لە کۆندا لەسەر پشتی هێستر و حوشتر و ئەسپیان دادەبەست و سوواری دەبوون؛ کەژاوە زۆرتر گەورەکان و خانان و ئەو پیر و پەککەوتووانەی کە لە مەکە و مەدینە نەیاندەتوانی ڕێ بکەن، بۆ سوواریی کەڵکیان لێوەردەگرت.
بەسۆز
1. خەمگین و دڵگیر؛ 2. دەنگی نەرم و خۆش؛ 3. بەگفت، بەپەیمان؛ 4. لەسەرکەیف؛ 5. دڵسۆز.
ژنێن
نێوی گوندێکە لە بەشی پایگەلان سەربە هەرێمی سنە.
لەیزۆک
کەسێ کە باش سەما دەکا. لە وشەی (لەییستن) کوردی کرمانجیی کە دەبێتە کایەکردن وەرگیراوە.
خدۆ
کورتکراوەی نێوی (خدر)ە و نێوی سەردارێکی کوردی زەعفەرانلوویی یە کە راپەڕینێکی چەکدارانەی هەڵگیرساند و لەسەریدا بوو کە کۆماری سووسیالیستی کوردستان لە خوراسان دابمەزرێنێ.
ڕاناو
1. پیشاندراو؛ 2. پیتێک کە هێمایە بۆ نێوێک؛ 3. راناوی فەرمانی.
تۆلاز
جوان و بەدەو.
کەوماڵ
سەنگ و سووزنکردنی کون و کەلەبەران بۆ گەڕان بە دوای شتێکدا. هەموومان کەوماڵ کرد هیچمان نەدۆزییەوە.