دڵزار

1. دڵبەئێش، دڵبەسۆ؛ 2. نازنێوی شاعیری کورد ئەحمەد مستەفا عەوێزییە کە خەڵکی هەولێرە و لەوێ دەژی.

ئۆلکە

مەیدان، مەڵبەند.

لیرە

1. لوورە، بالۆرە، جۆرێک گۆرانییە کە ژنان لە کاتی کار و فرماندا دەیچڕن و بەسۆزە؛ 2. دراوی سکە لە زێڕ.

بەدەو

1. گەنج، خورت، جەوان، لاو؛ 2. خوەشیک، جوان شەپاڵ، شیرین.

سوورێ

گیایەکە گەڵای وەکوو گەڵای گەزنە (گەسگەسک) پەڕەپەڕەیە و شینی مەیلەوسوورە، لەئاودا دەیکوڵێنن و بەنی قاڵی پێ سوور دەکەن.

ئەردەشێر

ئاردەشێر، 1. ئازا، دلێر؛ 2. سە‏رکە‏وتوو، زاڵ؛ 3. دامە‏زرێنە‏ری بنە‏ماڵە‏ی ساسانی؛ 4. نێوی چە‏ند پاشای بنە‏ماڵە‏ی ساسانی؛ 5. نێوی چە‏ند پاشای بنە‏ماڵە‏ی هە‏خامە‏نشی. بڕوانە ئارتین.

حەشار

بۆسە، کەمین، جێگەی خۆتێداشاردنەوە، کۆڵیتی راو.

باڤڵ

بافڵ، باڤێڵ، بابڵ؛ 1. قەڵوەز، تاڤگە، ئاوهەڵدێر، سەروەشێن؛ 2. باڤڵ، لە ئاوێستادا بە (پاڤر) هاتووە و واتای تاڤگە دەدا.

ڕەندان

1. کۆی وشەی (رەند)، کە دەبێتە: ئازا و مێرخاس؛ 2. ئاد، زەوینی هەر چوارلا ئاو؛ 3. تەختایی ناو گردان.

ڕەهێڵ

1. رەهێڵە، رەهێڵەی باران؛ 2. رێژنەی تیر و فیشەک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!