شیلە
1. هەنگووژە، شیرە یان تراوی گژ و گیا و گوڵ و دار و دەوەن؛ 2. شیلەی هەنگوین؛ 3. هەروەها نێوی جۆرێک گیایە کە لەناو گەنمدا دەڕوێ و (زووانشەلمک) یشی پێدەڵێن؛ 4. نێوی گوندێکی کاولکراوی کوردستانی باشوورە.
رامان
1. دەبیرەوەچوون و لەسەر شتێک چەق راوەستان؛ 2. ماتبوون و بیرکردنەوە، سەرسووڕمان؛ 3. تیرەیەکن لە کورد کە لە ئوستانی فارس دەژین؛ 4. رامان داگری پێنج باژێڕە لە ئوستانی فارس کە ناوەندەکەی (شیراز)ە رەنگە لە کاتی ئێستا ئەم ناوەندە ئاوەها نەمابێ و ئەم دابەشینەی لەسەر هەڵگیرابێ.
هێڤی
ئاوات، ئارەزوو، هیوا، هومێد.
هێما
هێما دوو واتای جیاوازی هەیە: یەکەمیان واتە: بەلاچاو، درکە، ئاماژە، وەکوو:
سامڕەند
کێوێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیک بە قەندیل لە سنووری دەسکردی باشووری کوردستان.
خاتێ
خاته، نازنێوی خاتوون.
بازگر
1. کێوێکە لەلای سەردەشت؛ 2. هێمایە بە چیای سەخت و هەڵەمووت کە مەلگەلێکی وەکوو باز و هەڵۆ و هیدیکە هێلانەی لێدەکەن.
تنۆک
دڵۆپ، دڵۆپەی باران و ئاو.
شەکراو
1. ئاوی شەکر، شیرین وەکوو شەکر؛ 2. گفتولفت شیرین.
بەندان
کۆی بەند بە واتای: 1. بەند: بەستن و گرێدان؛ 2. بەند: لەمپەر؛ 3. بەند: پاوەنی پای زیندانیی؛ 4. بەند: کورتە گۆرانیی؛ 5. بەند: قامکی دەست؛ 6. بەند: پارچەیەک لە قەسیدەی شیعر؛ 7. بەند: مانەوە؛ 8. حیلە و دزی؛ 9. جۆگەی گەورە و هەڵبەستراو؛ 10. بەند: مەچەکی دەست؛ 11. بەند: بەستەی کاغەز؛ 12. بەند: قەدەخە، یاساق؛ 13. بلندایی لە تەختاییدا؛ 14. پێنجەم حەوتەی زستان؛ 15. ساڵی جووتکردنی گا، وەکوو گای دوو بەندە و سێ بەندە؛ 16. گیر و گرفت؛ 17. جۆگەی گەورە؛ واتای (بەندان)یش دەبێتە: 1. تێهەڵسوون و هەڵبەستن؛ 2. بەسران و گیران، وەکوو: خەنەبەندان، بەستە و بەندان، رێبەندان. بیــــــرەوەری دووی رێبـەنــدان دەمخاتە سەر بەستە و بەندان (سووارە)