ڕەنگار

رەنگی تۆخ و تیرە.

گەشبین

کەسێک کە دڵی بە شتێک لە داهاتوودا خۆش بێ و ڕەشبین نەبێ.

سلیوان

سلیڤان، نێوی تیرەیەکی کوردە؛ شێخ موحەممەدی مەردۆخ لە مێژووی کورد و کوردستاندا دەڵێ: لەوە دەچێ کە لکێک بن لە هۆزی زازا لە دەوروبەری مووش و سەرا وماردین، لە باکووری کوردستان.

ڕەوا

1. قەبووڵ، وەکوو: رەوا نییە بیکوژن؛ 2. شیان، وەکوو ئەو جل و بەرگە هەر بە تۆ رەوایە.

تاژان

1. لکی باریکی دار، لقی زراوی درەخت؛ 2. تازیانە؛ 3. وێران، خاپوور؛ 4. گوندێکە لەنێوان ئەتابەک و میریۆسف لە لای (بلەکێ) لە ناوچەی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 5. تاژان دەگەڵ تاڵان دێت؛ (گوند تاڵان و تاژان کرا).

ماتاو

1. ڕۆشنایی مانگ، ڕووناکی هەیڤ؛ 2. جۆرێک فیشەکی گڕگڕانە بۆ شەو نەورۆز. ئەم ناوەش فارسیی بووە و (مهتاب) بووە و کوردێنراوه و کراوە بە ماتاو‌، لە کاتێکدا فارس بە فیشەکی گڕگڕان ناڵێن: مهتاب‌.

ڕامیار

1. شووانی پەز؛ 2. رەوکەوان، ئاگاداری رەوە ئەسپ؛ 3. سیاسەتزان.

لەرزانە

1. بەخڕە و بەزڕە، دەنگی لەرزینەوە؛ 2. خشڵێکی ژنانەیە؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

جگەرگۆش

جگه‌رگۆشه‌، فرزه‌ن، منداڵ.

کەژۆک

بەری گیایەکە لە لۆکە دەکا و سپییە، ئاوریشمی خاو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!