ئارتمیس
1. خوداژنی راو؛ 2. خواژنی مانگ؛ 3. نێوی کچی سهرداری گۆتی ئۆتانووس بووه که به خودای جوانی نێوی دهرکردووه و ژنی خهشایارشای پاشای ماد بووه. بڕوانه (ئار) له بهشی کوڕان.
ئاڤان
نێوی زنجیرهیهک تهپۆڵکهیه له نزیک شاری کهرکووک، له کوردستانی باشوور.
تارا
1. سەرپۆشی سووری سەر دەم و چاوی بووک؛ 2. رۆییشت و نەگەڕایەوە. بووکی ژێر تـــارای رەنگـئەرخەوانی شۆخ و شەنگ وێنەی گوڵی بەیانی (وەلی دێوانە)
تاجێ
تاج، کڵاوی سەری پاشایان.
ئەوەجە
پێویست، ئاتاج.
تۆسان
بەڕێوەبەری لەشکر، رێکوپێکخەری سانی لەشکر، فەرمانبەری لەشکر لە کاتی سان و رێژەدا. ساڵی 1977 ی زایینی (لەدایکبوون)، کە میوانی کۆچکردوو عەبدوڵڵاخانی دزڵی بووین، گوتی: هەر لەشکرێکی عەشایەریی، تۆسان و سەرسانی هەبوو، کە کاروباری لەشکریان لە ئەستۆ دەگرت.
تۆکان
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
پاشین
هەرەدوا، دوایین، دواگین.
ئاژار
داهاتی زەوی، ئەو بەرهەمەی کە لە زەوین رەنێوی دێنن.
دڵشێر
بە کەسێک دەگوترێ که لە ئازایەتیدا وەکوو شێر بێ.