قورینگ
باڵندەیەکە لە شێوەی شینەشاهۆ، هاوینان لە کوردستان زۆرن و زستانان دەڕۆن.
تاڤین
تاڤی، رێژنەباران، تاوی باران، لە هەندێ ناوچەی کوردنشینی باکوور واتای: تیشکی هەتاو دەدا.
ئاشتیخواز
کەسێک کە خوازیاری ئاشتییە
خەپار
بژار، خۆشبوونی کێڵگه بۆ چاندن.
پریشکە
1. پرێشکە، برێشکە، دانوولەی گەنم؛ 2. چێشتی گەنم.
سنجان
1. نێوی گوندێکە لەناوچەی مەنگوڕان؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە؛ 3. پاشنێوی عەوڵا سنجانی شایەری موکریان بوو.
دابەن
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
کەزیزەر
کەزیەزەرد، قژزەرد.
دەیاخ
دیواخ، تارا، سهرپۆشی سووری سهربووک.
واژە
1. وژە، وشە، پەیڤ، گوتە، قسە؛ 2. دەنگی گەڵای داران لەبر با؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی شارباژێر لە باشووری کوردستان.