کارزان
لەکاردا زانا و شارەزا، لەکار تێگەییشتوو.
وەرشین
نێوی چەمێکی بچووکە لە ناوچەی بینگۆڵ، لە باکووری کوردستان.
جووانە
1. شه‌نگوشۆخ، به‌ده‌و؛ 2. لاو، تازه‌پێگه‌ییشتوو؛ 3. په‌سن، ده‌ڵال، نازدار؛ 4. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه.
ئاوان
1. ئاوه‌دان، دژی چۆڵ؛ 2. کرێ، مزه؛ 3. ده‌سکه‌ئاونگ بۆ شت کوتان؛ 4. هه‌راو؛ 5. قاپ و قاچاخ.
سیارە
1. جۆرێک گەنمە؛ 2. نێوی گوندێکە لەناوچەی وارماوا؛ 3. زوانەی چووارچێوەی دەرگا بۆ چوونەناو دیوار و وەستانی.
ئاویه‌ر
کێوی ئاوه‌زا، چیایه‌ک که کانیی زۆری هه‌بێ، کێوێکه به‌رانبه‌ر به شاری سنه و جێگای سه‌یرانی خه‌ڵکی شاره‌که‌یه.
باژۆ
وشەی فەرمان (دەستوور)ە، وەکوو باژۆ: لێخوڕە. لە وشەی چاوگی "ئاژۆتن" وەرگیراوە. .
کرمەک
1. خشڵی ژنانە؛ 2. زوانەی ناو ئاڵقەی کانزا و ئاسن.
کیکا
نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
بێشۆرا
گوندێکە لە لای مێگر لە کن رواندز لە کوردستانی باشوور.