پێشەوا

1. گەورەی گشت؛ 2. رێبەر، رابەر؛ 3. نازنێوی شەهیدی هەمیشە زیندووی کوردستان، پێشەوا قازی موحەممەد.

هەناز

1. وشەیێکی کۆنی کەڵوڕییە، واتە: ئاقار، شوێن و جێگە؛ 2. ڕێکەوتن، چوون بەرەو شوێنێک؛ 3. گەشت و گەڕان.

پەڵووڵە

ئاردەپەڵوو، پرپۆڵە بۆ جووجەڵە، خواردنێکە لە ئارد و رۆن درووست دەکرێ.

مەتینا

1. مەتین، ڕاوەستاو، سەقامگرتوو، نەبزێو؛ 2. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان.

ئادۆ

له‌ کۆندا نێوی خودای با بووه‌. ئه‌م نێوه‌ له‌ناو کورده‌کانی کوردستانی رۆژاوا‌ و لوبناندا وافره‌. بڕوانه‌ وشه‌ی ئاد.

یانان

دیوەخان و جێگای پشوودانی گشتی.

تەرچک

شینکەی تەڕ و تازە، سەوزەی تورت و ناسک، کیژی ناسک و جوان.

ڕەزان

1. کۆی رەز، ترێ؛ 2. گەڕەکێکە لە شاری سنە کە بە کووچەڕەزان بەنێوبانگە.

کاڤار

بە زاراوەی کرمانجی، واتە: قەزا یان شارۆچکە.

وێژە

1. باوێشک؛ 2. گوتە، بێژە؛ 3. کەڵەوەی ناو نیر؛ 4. مێشن، چەرمی نەرمی دەواخیکراو؛ 5. شیعر و پەخشان؛ 6. بڵێ، بێژە، بووشە، واچە؛ 7. پاک و خاوێن؛ 8. خز و لووس..

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!