زارین
گریان بە دەنگی بەرز.
ژەمەنسا
ژەمەنزا، دەسودڵئاوەڵا.
کارین
چاوگی وشەی (شییان) بە واتای توانینە و وشەیێکی کرمانجییە، واتە: توانین، وەکوو (نکارم هەڕم: ناتوانم بڕۆم).
باوزێ
گوندێکە بەرانبەر بە چیای ئاسۆس لە ناوچەی دووکان لە باشووری کوردستان.
باشیل
1. کۆڵوانە، چارۆکە، شان و قۆڵ؛ 2. ئاوارە و دەربەدەر؛ 3. پاشگری وشەدووانەی (شانوباشیل)ە.
ڕێمان
نێوی گوندێکە لە ناوچەی حەکاری لە کوردستانی باکوور.
جۆلانە
ههلۆرک، دهیدیک، دێلهکانێ، داردهلهکانێ.
شێرۆ
ئاماژە بە مرۆڤی نێرینەی زیرەک و بزێوە.
ئارکاس
1. گەورەی کاسییەکان؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی مووش لە باکووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
سالار
سەردار، سەرۆک و گەورەی هۆز.