ئاتلیا

نێوی یه‌كێ له‌ شاره‌كه‌ونه‌كانی هه‌ورامان بووه‌، له‌ ده‌وروبه‌ری 885 ی به‌ر له‌ زایین كه‌ به‌ ده‌ستی ئاشووری نازیرپاڵ سووتێنراوه

خەمڕەوێن

خه‌مده‌رکه‌ر، ئاوده‌نگ، وه‌رویرکه‌.

پرپرە

1. پووڵەکەی ماسی؛ 2. بریقە و ئۆییەی زینەتیی؛ 3. پەرەنگی گوارە؛ 4. پەڵپینە، گیایەکی شینی زۆر ناسک و جوانە لە باخ و بێستانان و کوێستانان دەڕوێ و وەکوو چڵی نۆک دەچێ بەڵام گەڵاکانی جیاوازە و بۆ زکێشە باشە.

مێوەرد

تۆمداچاندنی دوای یەکەم بارانی پاییز.

تاڤگە

تاف، سۆلاڤ، سۆپێل، قەڵوەز، ئاوهەڵدێر.

تۆسان

بەڕێوەبەری لەشکر، رێکوپێکخەری سانی لەشکر، فەرمانبەری لەشکر لە کاتی سان و رێژەدا. ساڵی 1977 ی زایینی (لەدایکبوون)، کە میوانی کۆچکردوو عەبدوڵڵاخانی دزڵی بووین، گوتی: هەر لەشکرێکی عەشایەریی، تۆسان و سەرسانی هەبوو، کە کاروباری لەشکریان لە ئەستۆ دەگرت.

خەزام

1. پاییز، گەڵاڕێزان؛ 2. کژی دوای هاوین.

کارس

هەرزن، هەرزنە گەورە، دانوولەیەکی خۆڵەمێشیییە کە تامی تاڵە و ساقەت و گوڵەکەشی وەکوو جۆیە.

سەمەنی

1. هەڵوای لە شیرەی گەنمی چەکەرەکردوو؛ 2. بەو گەنمە سەوزەی دەڵێن کە لە دەفر و دەوریدا بەر لە هاتنی نەورۆز و بەهار دەیڕوێنن و بە بۆنەی دەسپێکی بەهار و بۆ جووانیی لەماڵەوە دایدەنێن.

خانومان

1. شۆخوشه‌نگ، نه‌شمیلانه‌، جووان و دڵگیر، له‌بار و رێکوپێک؛ 2. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!