ئانیک

1. به‌رنیسکێ، به‌ره‌نسکێ، هه‌نسک. 2. ئانیشک.

حۆری

کیژی ناو به‌هه‌شت، په‌ری، فریشته‌.

ژووان

1. جێگای دیاری بۆ چاوپێکەوتنی دڵداران، یەکتر بینینی گراویان؛ 2. بە ئاستەم چاوچوونەخەو، وەنەوزدان.

بریسک

1. تەزووی بەژان؛ 2. برووسکە، شەوقی رووناکی، پزووسکەی ئاگر لە دوورەوە.

قەشەنگ

قەشەنگێ، جوان و زەریف.

بەهار

وەهار، وەرزی پاش زستان، سێ مانگی یەکەم وەرزی ساڵ، لە ئاخری زستانەوە تا هاوین.

سەرتۆ

تۆژگ، سەرشیر، قەیماخ.

باسرەت

گوندێکە لە ناوچەی بۆتان لە باکووری کوردستان.

بەتین

1.گەرموگوڕ؛ 2.توندوتیژ. (ئەمڕۆ هەتاو بەتینە)

ئادا

1. ئه‌دا، وشه‌یه‌کی هه‌ورامییه‌، واته‌: دایک؛ 2. گه‌وره‌؛ 3. به‌خشێنه‌ر.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!