شاتان

سپینداری بەرز و راستا.

دیوان

1. دیواخان؛ 2. ئۆدەی میوانانی ئاغا و خان؛ 3. دیوانی میریی؛ 4. کۆپەڕی شعر؛ 5. کوێخا؛ 6. گزیر؛ 7. چاودێری گوند. 8. دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرە یان کۆنفرانس.

باڵووڵ

بە پێی نووسراوە دەسنووسەکانی سەرەنجام کە هی سەردەمی (سەدەی نۆهەمی کۆچیی مانگیی)یە و کۆپەڕی ئایینیی یارسانەکانە، هاتووە کە: باڵووڵ کورد بووە و هیچ خزمایەتییەکی لەگەڵ هاروونەلڕەشیددا کە حەمدوڵڵا مستەوفی باسی دەکا نییە و یەکەمین کەسە کە ئایینی یارسانی لە هەوراماندا رەواج داوە و لە ساڵی 806 ی زایینیدا لە کانی سپی، نزیک چیای تەنگە گوڵ، کە دەکەوێتە نێوان مەنەلی و کرماشان، کۆچی دوایی کردووە. باڵووڵ لە سەردەمی هاروونەلڕەشیددا ژیاوە و یەکەمجار ئەو جەم و جەمخانەی داناوە و نێویشی لە بنەڕەتدا (عەمرۆ کوڕی وەهەب) بووە و دوایی بە باڵووڵی زانا نێوی دەرکردووە.

ئۆسڤا

نێوی دێیه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌نگاری باشووری کوردستان.

ئادینان

گوندێکە لە نێوان گوندەکانی کاکەسیا و ناسراوا لە ناوچەی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بڕوانە وشەی ئاد.

ڕەبەت

رەوەت، سیپە، بۆسە.

بژارە

1. بژاردە؛ 2. بژارکردن؛ 3. وەرگێڕان؛ 4. تاوان؛ 5. راستە و پاستەکردنی رایەڵ کە جۆڵا دەیکا؛ 6. خەیاڵی خەوزڕاو؛ 7. خەولێکدانەوە.

ئامێخا

نێوی یه‌کێ له‌ پاشا کورده‌کانی لۆلۆ بووه‌، له‌ سه‌ده‌ی چارده‌ی به‌ر له‌ کۆچ.

شوانە

شڤان، شووان، لەوەڕێنەر و پارێزەری ئاژەڵ لە دەشت و چیا.

بەرزان

1. شوێنی بەرز و بڵند؛ 2. چیا و کوێستانی سەخت و رژد؛ 3. شوێنە مێنگەی هۆزی بەنێوبانگی بارزان که عەشیرەتی ئازا و شۆڕشگێڕی بارزانی لێ هەڵکەوتووە و مەلا مستەفای بارزان رۆڵەی ئەو عەشیرەتە و لەو دیارەیە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!