ڕەنجبەر

کەسێک کە رەنج دەبا و زەحمەت دەکێشێ.

هەوێر

1. هاوێر، هەڵاواردن، جیاکردنەوە؛ 2. جیاکردنەوەی بەرخ و کارژیلە لە دایکیان بۆ ئەوەی کە ئیتر نەێمژن؛ 3. هەڵاواردنی بەرخ و کارژەلە لە یەکدی.

جاسر

1. گاسر، گاسەر، دلێر و بێباک؛ 2. باڵابەرز، بەژنبڵند.

تەیار

1. ساز و ئامادە بۆ کار یان سەفەر، وەخۆکەوتوو؛ 2. دەوڵەمەند و ئاسوودە.

بەدرە

1. کیسەیەک بووە کە لە کۆندا پارە و زێڕ و شتی وایان تێدا هەڵگرتووە؛ 2. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی خەشایارشای پاشای مادەکان بووە؛ 3. نێوی شارێکە کوردنشینە لە ناوچەکانی خوارووی باشووری کوردستان کە کوردی کەڵوڕی تێدا دەژیا، بەڵام حکوومەتی بەعس کردی بە عەرەبنشین و زمانی کوردیی لە پاشماوەی ئەو کوردانەی کە لەوێ مابوون قەدەخە کرد و لەناو عەرەبدا تواندنییەوە، هەرچەند ئێستاش هەستی کوردایەتییان هەر ماوە بەڵام زەبری زۆریان وێکەوت.

ناکام

بە مراد نەگەییشتوو، بەئاوات نەگەییشتوو.

حۆری

کیژی ناو به‌هه‌شت، په‌ری، فریشته‌.

ڕەبەنۆک

چیایەکە لە نێوان (سەریبەردیی و حەسەنبەگ) لە ناوچەی دیانا یان سۆرانی ئێستا.

دانێر

حاکم، دادوەر، ئەو کەسەی کە قازییە و داوەریی دەکا.

شارا

1. ماسوولکەی گەنم لەسەر خەرمان، لاسک و ساقەتی خەلە؛ 2. کەمێ لە کوڵەش یان خۆیان کە بە درێژەوەیە؛ 3. کای نێوان دیوارەی چاڵ و دەخڵ؛ 4. گیشەی دەخڵی دووراو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!