داهێنەر

تازەداهێن، وەدیهێن، کەسێ که شتێکی نوێ دەخولقێنێ.

بەرنا

1. شەپاڵ، ژیکەڵانە؛ 2. ئەو شوێنەی کە ئاوی نای ئاشی دێتە ناو.

ئاد

وشه‌ی ئاد به‌ ته‌نیا، چه‌ند واتای هه‌یه‌: 1. دوورگه‌، وشکانی له‌ناو ئاودا، 2. هێز، بڕست، زۆر، توانا، 3. خودای هێز و ده‌سه‌ڵات. 4. له‌ کۆندا نێوی خودای با بووه.‌ ئه‌م نێوه‌ بۆته‌ پێشبه‌ندی زۆر وشه‌ی دیکه‌ له‌ زمانی کوردیی کۆندا. زۆر جاریش وشه‌ی (د) ئه‌گۆڕدرێ بۆ وشه‌ی (ز).

شنە

بای فێنک، سروەی با، لەرین بە سروەی با.

بەوار

1. بەجێگە و شوێن؛ 2. کوێستان یا چیایەک کە سازگار و لەبار بێ بۆ هەڵدانی رەشماڵ و دانانی هەوار. (کوێستانێکی بەوار و خۆشە).

خەپەلە

خه‌په‌تۆڵه‌، خرپن.

ئاسیده‌

ئاسیدا، هه‌ڵوای به‌دۆشاو، هه‌ڵوایه‌که‌ له‌ ئارد و رۆن و دۆشاو درووست ده‌کرێ.

دیاری

سەوقات، پێشکەشیی، نیشانە.

وەرشەنگ

1. شۆخ و شەنگ، وەکوو هەتاو؛ 2. نازنێوی ژنە گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی تاجیکستان (تاهرە خانمی ڕحیموف)ە، لەو کوردانەی که لە سەردەمی عوسمانیی‌ هەڵداژراونەتە ئەوێ.

باوەز

1. کاتی هەڵکردنی با؛ 2. پووش و پەڵاش یان شتێک کە با بیهێنێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!