ڕەنجە

1. رەنج، ئازار؛ 2. کاری سەخت.

ناسکۆڵ

ناسک و بچکۆڵە؛ سووکەڵەنێوی (ناسک یان ناسکە) یە.

وەنەوشە

گوڵێکە لە باخان دەڕوێ، ڕەنگی شینی زۆر کاڵی نزیک بە دیمەن (پەمەیی)یە، لەبەرئەوە بە ڕەنگەکەی دەگوترێ: وەنەوشەیی.

کاجینە

دەشتێ کە تەپۆڵکە تەپۆڵکەی بچووکی تێدایە.

تۆشماڵ

سەرگەورەی بنەماڵە و هۆز.

دینێ

1. ئاماژه‌ به‌ کیژ یان کوڕی سه‌رشێت و سه‌ره‌ڕۆ له‌ ئه‌ڤینداریدا؛ 2. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌. (وه‌ره‌ دینێ و دینێ من).

زێڕوەشان

بڕوانە زەڕوەشان.

سازان

1. ساچان، ساچیان، چارین، سازش؛ 2. گوندێکی خۆش و پڕ باخ و باخاتە لە باشووری خۆرهەڵاتی هەڵەبجە.

پیانۆ

ئامێری مۆسیقایی پیانۆ.

ئارشۆ

1. نەجم، نەبزووت؛ 2. نێوی یەکێ له ‏سەردارەکانی سەردە‏می ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!