خۆکار
ئامرازێ کە سەربەخۆ کار دەکا و کاری دەست ئەنجام دەدا.
نارنج
1. میوەیەکە لە تیرەی پرتەقاڵ؛ 2. سەربەندی چەند گۆرانیی کوردییه و نارنج لە گۆرانیدا هێمایە بە مەمکی ژن.
شەدەلار
1. ئەو سەروێنەی که ژنان بە شێوەی لار لەسەری دەبەستن؛ 2. ئاماژە بە ژنەکوردی شەدەبەسەری زەریف و خانومان؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
ناوکۆ
1. دەروون و هەناوی نووسین و گوتار، ناوەوەی هەر شتێک؛ 2. ناوەڕاستی خەرمان و هەر شتێکی دیکە..
ئارەنان
ناوی گوندێکە لە نزیک شاری سنە
هەرکان
1. تۆمی دانەوێڵە، دانەوێڵەی پاک و خاوێن کە هەڵیدەگرن بۆ ساڵێکی دیکە بۆ چاندن و وەشاندن.
دەگمەن
هەڵکەوت، بە زەحمەت گیرکەوتن.
ئاقار
1. شوێن و جێگە؛ 2. دەوروبەر، ناوەقە. (ماڵمان لە ناوەقە یان ئاقاری تەپە رەشە).
لۆژان
راژان، تخێڵبوون، داڵۆسکەبوون.
باڵێ
1. باڵەدارینەی داوەڵ و بووکەبارانە؛ 2. هەرچۆنێک بێت، بارێ.