پاوێرە
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
نەچیر
ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
بەرکاو
داوێنی شاخ، بناری چیا.
پێشسان
پێشقەرەوڵ، یەکەم کەسێ پێش کاروان یا سانی لەشکر.
سوێرە
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
زارگوڵ
دەمی وێنەی گوڵ، ئاماژە بە ئینسانی گفت و لفت شیرین.
بۆران
1. دابارینی بەفر و هەڵکردنی با پێکەوە، تۆف، کڕێوە و بادەوە؛ 2. بارانی بەخوڕ.
زادین
ئینسانی پیر و کامڵ، ژیر و دنیادیتوو، وەکوو: (ژنێکی زادین و کامڵ)
سارینا
1. هەواری بەرز و فێنک؛ 2. نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان.
ساویر
سام، مەترسی، هەیبەت لە بەرانبەر کەسێکدا.