بەڕەزا
گیایەکی خۆزا و زۆرجووانە بە کاوانەوە دەڕوێ.
بستوو
1.بستەی ئاش، بڵۆسک؛ 2. ملەی کێو.
مێوژە
مەویژ، مێوژ، ترێی لەبەرهەتاو وشککراو.
شەنگەدار
1. شۆخ و سەرحاڵ؛ 2. داری جووان و لەبار.
فرمێسک
ئەسرین، ئەسر، فریش، رۆندک.
ئاده
1. تهڵهکهروێشک، جۆرێک تهڵهی لهدار؛ 2. بژاری گیا له شینایی.
سەرتۆپ
1. سەرپاک، هەموو، تێکڕا؛ 2. یەکەم و بێهاوتا لە جووانی و ئازایەتیدا؛ 3. نێوی چەکێکی کۆنی ئینگلیزیی یە.
باژۆ
وشەی فەرمان (دەستوور)ە، وەکوو باژۆ: لێخوڕە. لە وشەی چاوگی "ئاژۆتن" وەرگیراوە. .
بووبان
1. ببوونایە؛ 2. گوندێکە لە پەنا شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان .
ڤارتۆ
شارۆچکەیەکە لە کوردستانی باکوور.