ئاوەسوو
1. بەردێک کە ئاوی زۆری بەسەرداهاتبێ و سووابێ؛ 2. چەرمێک کە لەناو ئاوی دادەنێن، بۆ نەرمبوونەوە؛ 3. ئاوەسوو، بە ئینسانێک دەگوترێ کە گوێ بە هەڵەی خۆی نەدا و هەر دووپاتی بکاتەوە. وەکوو: (ئەوەندە بێشەرمە دەڵێی: چەرمی ئاوەسووە!)
قەزاز
1. زەنگیانەهۆن؛ 2. ئاوریشم فرۆش؛ 3. هەوای گۆرانییەکی کوردیی.
ئامراز
کەرستە و ئەسپابی کار.
شییان
1. توانین، لەدەستهاتن؛ 2. گونجان، ڕێکهاتن؛ 3. ڕۆییشتن، چوون؛ 4. لێوەشانەوە؛ 5. پێڕەوابوون؛ 6. گوندێکە لە نێوان تەوریوەر و تەنگیسەر لە ناوچەی هەورامان، لە هەرێمە سنە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
برساق
جۆرێک کولێرەی بچووکە کە هەویرەکەی بەشیر و ئاو دەکرێ و لەناو رۆندا سووری دەکەنەوە، کولێرە برساق.
سیاکسار
نێوی فەرمانڕەوا یان پاشایەکی ماد بووە کە ساڵی 624 ی زایینی فەرمانڕەوایی کردووە.
ڕۆژکان
نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستان.
سپات
سبات، رەنگی زەردی ئاماڵ سپی.
سۆرک
چیایەکە بەرانبەر بە چیای سەفین لەلای شەقڵاوە.
ئەزوا
1. دەرمانێکی تاڵە وەکوو سیر؛ 2. گیای بۆنخۆش، بەهارات، هەزوە، هەزبێ؛ 3. سەبر و قەرار. وەکوو: بێ ئەزوام.