سەنیار
کڕیار، شتکڕ، کەلوپەلکڕ.
سازگار
بەئارەزووی مەزاج، گونجاو لەگەڵ مرخی ئینسان. ئاوەکە سازگارە.
ڤارکۆ
نێوی کێوێکە لە ناوچەی دەرسیم، لە کوردستانی تورکیە.
نگین
1. بەخت، شانس، هات؛ 2. نەقێم، نەقیم، قاشی سەر ئەنگوستیلە.
جەژنە
جهژن، رۆشان، رۆژی شادی و خۆشیی.
سیاخاڵ
خاڵڕەش، خاڵی رەشی قەترانی.
ئاکۆیان
نێوی گوندێکە لە ناوچەی بالیسان و نێوی ناوچە و هۆزێکە لەلای رانییە، لە باشووری کوردستان.
ڕاجان
باپیرەی زەڕدەشتی پەیامهێنەر.
ئادێ
ئهوان، ئهوانه.
ڕاناو
1. پیشاندراو؛ 2. پیتێک کە هێمایە بۆ نێوێک؛ 3. راناوی فەرمانی.