ڕەوەز
چینچینەبەردی ناوقەد و سەری کێو.
دلۆ
1. ئەی دڵ، هەوایەکە بە زوڕنا لێدەدرێ؛ 2. وشەی سەربەندە بۆ گوتنی دسپێکی لاوک؛ 3. وشەی سەربەندی هەندێ گۆرانییە له کوردمانجیدا.
ڕەندێ
کیژی ئازا و گورجوگۆڵ.
سۆرنگ
رۆنیاس، رەگی گیایەکە بەن و خامی پێ سوور دەکەن. بڕوانە رۆنیاس لە بەشی کچان.
پێشەنگ
سەرجەلەی کاروان، بەرکاروانیی، پێشڕۆ.
زەریان
کابان، کەیوانووی ماڵ.
بێریڤان
ئەو کەسەی کە ئیشی بێریاتی دەکا. (ڤان) وەکوو پاشگری وشە، لە زاراوەی کرمانجیدا هەر هەمان پاشگری (وان)ە کە لە زاراوەی سۆرانیدا هەیە و واتای پسپۆڕی و ئاگاداری و پاراستن و چاوەدێری و لێزانین و لێوەشاوەیی و بەخێوکردن دەدا، وەکوو: باخەوان، دەشتەوان، گاوان، شاخەوان و فڕۆکەوان و هیدیکە.
ئێزدینشێر
نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارەکانی میرنشینی (بۆتان) بووە لە باکووری کوردستان کە لە گۆرانیی کوردیدا بە (بەگی بۆتان) نێوی هاتووە.
ڕامیس
ماچ، ڕامووسان.
خەزان
1. خەزام، بەرۆش، مەنجەڵ، تێانە، قازان؛ 2. زەردبوونی گەڵای دار لە پاییزدا، گەڵاخەزان، گەڵاڕێزان، خەزەڵوەر؛ 3. تیانەی گەرماو یا حەمام.