ئاواسی

ئه‌نگووچک، هه‌نگووچک، سۆرانی، لفکه‌.

کۆچەر

رەوەند، خێڵات، کوێستانگەڕ، ئەو خێڵانەی کە گەرمیان و کوێستان دەکەن.

کارمات

1. کارماد، کارمات، کڕمات، کرماج، کوردمانج، کورد، گوندی؛ 2. جووتیار، چاندەکار؛ 3. شوان و گاوان، بەخێوکەری ئاژەڵ؛ 4. تیرەیەک لە تیرەکانی ئەلحەق بوونە کە دوای ئەبوو موسلێمی خوراسانیی، لە 254 هەتا 270 ی کۆچییدا، بە شەڕی چەکداری لە دژی خەلیفەکانی سەرەتای ئیسلام بەرگرییان لە بزووتنەوەی سۆفیگەریی یارسان (حەقە) کردووە لە کوردستان و ئێران و زۆر شوێنێ دیکە و رەواجیان بە ئایینی یارسان داوە. عەرەبی موسوڵمان ئەم وشەیانە کردووە بە قرمەت (قرمط)، واتە: ناموسوڵمان و بی دین و کافر، یان ئەو کەسانەی کە لە نووسیندا خەتیان وردە!! زۆر بە داخەوە ئەم ناژیربێژییە و ئەم بێ مەنتەقییە ناچێتە مێشکەوە، چونکە ئەوانەی کە موسڵمانن، هەر گەل و نەتەوەیێکی ناموسڵمان بە بێدین و کافر دەزانن، ئەم تیرەیەشیان لە تیرەی ئەلحەق (یارسان) زانیوە، بۆیە بە قرمط یان قرمطی نێویان بردوون‌، کڕماتەتەکان ئایینی تایبەتی خۆیانیان هەبووە و نەچوونەتە ژێر درۆ و دەلەسەی خەلیفەکانی ئیسلامی ئەو سەردەمە کە سەرانسەری کوردستانیان لەناو خوێندا شەڵاڵ کرد. (قرمط) لە راستیدا (کڕمات) بووە کە عەرەب کردوویەتی بە قرمط!!

لەنجە

1. لەنجەولار، بەنازرێوەچوون؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

بارێنە

نێوی گوندێکە لە کوردستان.

ڤارسا

نێوی هەوارێکە لە ناوچەی دەرسیم، لە کوردستانی تورکیە.

تاوک

جۆرێک داری قایم و بتەوە کە گۆپاڵ و گۆچانی لێ دروست دەکەن.

زێبار

1. مێنگە و ناوچەی قەراخ رۆبار؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان ئاکرێ و زێی گەورە دەژین لە باشووری کوردستان.

پاشەنگ

1.هێشووی ترێ؛ 2. تۆوی خەیار کە هەڵیدەگرن بۆ چاندن یا وەشاندن.

لەنگێزە

رەهێڵە، لاسامهی باران‌.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!