کەشکۆڵ

فینجانی فەخفووری، 1. ملوانکەی زێڕ یان زێو کە دەکرێتە ئەستۆی منداڵ؛ 3. دەفتەری بیرەوەری و شیعران؛ 4. نەخشێکە لە جاجم و بەرماڵدا؛ 5. دەفری ئاوی دەروێشان، کەشکۆڵ لە دارێکی وێنە نارگیل و لە هێندستان درووست دەکرێ، خەڵکی رەمەکی و دواکەوتوو، ئێژن: ئەمە کەوشەکانی پێغەمبەرە بە جێماوە، دەک قوڕ بەسەر خەڵکی دواکەوتوو؛ دیسان دەڵێن: کەشکۆڵ لە بنەڕەتدا (کەوشکۆڵ) بووە و بووە بە کەشکۆڵ!

پرژۆڵ

1. پرزۆڵ، وەکوو ریشکی گەنمەشامی؛ 2. پرژ و بڵاو، پەرێشان؛ 3. ریشک و پرزۆڵەی قوماش و پارچە.

خۆشەنگ

خۆبه‌خۆ جوان، جووانی خۆڕسک.

تۆشەن

1. نێوی گیایێکە کە بۆ دەرمان بەکار دێ؛ 2. نێوی کێوێکە لە کوردستان .

وانیار

خوێندەوار، ئەو کەسەی خوێندنی تەواو کردووە.

تاکانە

1. تاقانە، تەنیا، تاقە منداڵی دایک و باوک؛ 2. تەنیا کوڕ لە نێو خوشکاندا.

سۆدیس

نێوی چیایەکە لە ناوچەی وان کە بەرزایی یەکەی 3146 میترە.

ئاماد

ئامه‌د، ئامات: 1. شاری شاران، گه‌وره‌شاری زه‌ڕده‌شتییه‌کان، گه‌وره‌شاری ناوچۆمان (بین النهرین)؛ 2. شاری هات و به‌خت و شانس؛ 3. نێوی شاری دیاربه‌کر بووه‌ 1500 ساڵ به‌ر له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی عیسا؛ 4. ئامات، نێوی شاری ئامێدی بووه‌ له‌ 823ی به‌ر له‌زایین؛ 5. نێوی شارێکه‌ له‌ نێوان سه‌رده‌شت و مهاباد. بڕوانه‌ بۆ ئامێدی.

دارچین

توێکڵی جۆرێک داره‌ که‌ تامی تیژ و بۆنی خۆش و خورێنییه‌.

کۆترێ

کۆتر، هێمایە بە ژنی جوان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!