هەڤران

سپیندار، سپیدار.

ڤاهێڵ

1. نەمر؛ 2. تەنیا و رەبەن.

ئەترووش

نێوی هۆزی (ئەترووشی)یەکانە لە بادینان لە باشووری کوردستان.

پلوورە

1. پلوور، بلوور، لوولە؛ 2. خەڵێف، خەڵەف، جێگەهەنگی لەدارهەڵکۆڵدراو؛ 3. گوندێکە لە دۆژ سوورەبان و وسێوەڕ لە ناوچەی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

نازین

1. شانازیکردن، بەخۆ نازین؛ 2. پارێزگارشکبردن.

سلیوان

سلیڤان، نێوی تیرەیەکی کوردە؛ شێخ موحەممەدی مەردۆخ لە مێژووی کورد و کوردستاندا دەڵێ: لەوە دەچێ کە لکێک بن لە هۆزی زازا لە دەوروبەری مووش و سەرا وماردین، لە باکووری کوردستان.

سەپکە

سەپک، رنەک، کولێرەی لە ئاردی دورشت. ئەم (سەپک) ە دوورە لە سەبکی بەواتای شێواز!

ئازاسەر

نێوی ئەو پیاوە کوردە بووە کە چیرۆکی کوژرانی رۆسەمی کوردی بۆ فیردەوسی گێڕاوەتەوە.

سارا

سەحرا، بیاوان؛ نێوێکی ژنانەیە. بڕوانه بۆ زارا.

یاسەمەن

یاسەمین، درەختێکی گەڵاوردی بچکۆلەیە کە گوڵی سپی و بۆنخۆش دەگرێ، لە داری یاسەمەن، دار جگەرە درووست دەکرێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!