ئەرمین
نێوی گوندێکە لەناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.
گوڵبەژن
بەژنی وێنەی گوڵ، بۆ بەژن و باڵای ژنی جوان و باڵابەرز بەکار دێ.
شانۆ
سەکۆی شانۆگەری، شوێنی هونەرنواندنی شانۆکاران، نمایشی چیرۆک و داستان.
کارۆخ
شاخێکی سەختە لە وێنەی دیوارێکی گەورە کە کەوتۆتە پشت گوندی بۆتێ لە کوردستانی باشوور و ئەو نێوە هەر نێوی کاردۆخە.
شالیار
1. شاریار، گەورەی شار، دەسەڵاتداری شار؛ 2. شایار، هاودەستی شا، ئاواڵ و دۆستی پاشا؛ 3. نێوی شاعیری گەورەی کوردی زەڕدەشتیی (پیر شالیار) ە، کە لە هەورامان ژیاوە لە کاتێکدا کە عەرەبەکان هێرشیان هێناوەتە سەر کوردستان.
ئارزەن
گوندێکە لە نێوان ئاسیاوجۆ و ناسراوا لە ناوچەی دێگولان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
پێروو
1. ئەستێرەی کۆ؛ 2. منداڵی پاگرتووی فێرە رۆییشتن.
ئێلم
نێوی تەپۆڵکەیەکە لە رۆژاوای جزیر، لە کوردستانی سووریە.
گوڵخەندان
1. گوڵی پشکووتووو؛ 2. وێنەی گوڵ خوشیک و بەدەو.
باشیلا
لە زاراوەی زازاکیدا واتە: ئاوارە.