لاوان

کۆی وشەی (لاو)ە، کە مانای گەنج و خورت دەدا، خورت وشەیەکی کرمانجییە و واتە لاو، گەنج. وەکوو: خورتێن مە، واتە گەنجەکانی ئێمە. لە موکوریان بە لاو دەڵێن: جەوان!

تیڕۆژ

1. تیشکی خۆر، ئەو گزنگەی لە رۆچنەوە دەداتە دەرێ؛ 2. تیرۆک، تیرەنان کە (گونک)ی پێ پان دەکەنەوە.

سەرۆک

سەرپەرشت، ساڵاری هۆز و گەل.

ساڕێژ

پڕبوونەوەی برین و چابوونەوەی، برینێک کە گۆشتەوزوونی هێنابێتەوە و چا بووبێتەوە.

دارا

`1. دەوڵەمەن، لۆرت، بوودە، زەنگین؛ 2. دەرمانی چاوئێشە؛ 3. جۆرێک کۆتاڵ؛ 4. شارێکی کوردنشین بووە لە نێوان ماردین و نوسەیبین لە باکووری کوردستان؛ 5. نێوی کوڕی بارام پاشای (ماد) ە؛ 6. نێوی هەشتەمین پاشای گرێوارەی (کەیانییەکان)ە.

کەویار

کیژی بەلەنجەولار، یاری وێنەی کەو بە لەنجەولار.

ئاده

1. ته‌ڵه‌که‌روێشک، جۆرێک ته‌ڵه‌ی له‌دار؛ 2. بژاری گیا له‌ شینایی.

شانا

بە زاراوەی هەورامی واتە: کلی کرد، شاندی، هەناردی، رەوانەی کرد.

نۆژین

ژیانێکی نوێ، ژیانەوە

گەیلان

گالان، گێڵان، گوند و دەشتێکە لە ناوچەی هەولێر لە کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!